سەرەتا / گرنگ / مه‌ڕاسیمى ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى نێوده‌وڵه‌تى لۆنگ لیڤ كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

مه‌ڕاسیمى ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى نێوده‌وڵه‌تى لۆنگ لیڤ كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژى شه‌ممه‌ 19ى ئاب، مه‌ڕاسیمى ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى نیوده‌وڵه‌تى لۆنگ لیڤ كوردستا به‌ به‌شدارى هه‌زران گه‌نج كه‌ له‌ سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كانى كوردستانه‌وه‌ ئاماده‌یبوون به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌ره‌تاى مه‌ڕاسیمه‌كه‌  به‌ چه‌ند خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان و وتنه‌وه‌ى سرودى نیشتیمانى ئه‌ى ڕه‌قیب ده‌ستیپێكرد، پاشان وتارى به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن بێلان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌وه‌ پێشكه‌شكرا، دواتر هه‌ریه‌كه‌ له‌ بڕیار یاسین و ئاهه‌نگ حسێن ناوه‌ڕۆكى پڕۆژه‌كه‌یان له‌ڕێگه‌ى پریزنته‌یشنێكه‌وه‌ بۆ ئاماده‌بووان ڕونكرده‌وه‌.

له‌ درێژه‌ى كار و چالاكییه‌كانى پڕۆژه‌كه‌دا ڕوخساره‌كانى پڕۆژه‌ بانگكرانه‌ سه‌ر سته‌یج و وته‌ى خۆیا پێشكه‌شكرد، دواتر به‌ شانۆییه‌ك كۆتاى به‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌ هات.

پڕۆژه‌ى لۆنگ لیڤ كوردستان پڕۆژه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تییه‌ و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێده‌كرێت، كار له‌سه‌ر دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى خۆشه‌ویستى كوردستان ده‌كات بۆ گه‌نجانى كوردستان و له‌ زۆرینه‌ى شار و شارۆچه‌كه‌كانى هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێده‌كرێت.

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

ڕێكخراوى نه‌مام به‌ هاوكارى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان خولێكى تایبه‌ت به‌ به‌ ئینفۆ ئایتى كرده‌وه‌

ڕێكخراوى نه‌مام بۆ پرسه‌كانى مێردمنداڵان به‌هاوكارى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان خولێكى تایبه‌تى به‌ وانه‌يى ئینفۆ ئایتى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *