سەرەتا / گرنگ / وه‌فدێكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كۆبوونه‌وه‌

وه‌فدێكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كۆبوونه‌وه‌

وه‌فدێكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان سه‌ردانى ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستانیان له‌ شارى سلێمانى كرد و له‌گه‌ڵى كۆبوونه‌وه‌.

بێلان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌ پێگه‌ى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى ڕاگه‌یاند “سه‌ردانیكردنى مامۆستا عه‌لى باپیر ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و سه‌ردانانه‌دایه‌ كه‌ بۆلاى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین به‌ مه‌به‌ستى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانمان و ئاشناكردنى ڕێكخراوه‌كه‌مان به‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان”.

وتیشى “له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى به‌ هه‌بوونى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان و وتى :خۆشحاڵم كه‌ ئه‌بینم كۆمه‌ڵێك گه‌نج دور له‌ هه‌موو ئینتیمایه‌كى حزبى و به‌ ڕۆحێكى مه‌ده‌نیانه‌ى گه‌نجانه‌وه‌ له‌سه‌ر پێى خۆیان ده‌وه‌ستن و كارده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌وپێشچونى كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ دڵنیام كه‌ سه‌ركه‌وتوو ئه‌بن”.

 
وه‌فده‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان پێكهاتبوون له‌، بێلان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، شڤان قه‌ره‌داغى، سه‌رۆكى به‌شى پڕۆژه‌كانى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستا و به‌شێك له‌ ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى گشتى و كارگێڕى ڕێكخراوه‌كه‌.

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

بەردەوامی کارو پڕۆژەکانمان لە شاری هەڵەبجەی شەهید

بەردەوامی کارو پڕۆژەکانمان لە شاری هەڵەبجەی شەهید ڕیکخراوی ئەنجومەنی کوردستان هەستا بە هاوکاریکردن و سپۆنسەرکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *