سەرەتا / گرنگ / وه‌ڤدێكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان سه‌ردانى ڕانیه‌یان كرد

وه‌ڤدێكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان سه‌ردانى ڕانیه‌یان كرد

ڕۆژى سێشه‌ممه‌ 13ى كانونى یه‌كه‌م، وه‌فدێكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رى ڕێكخراوه‌كه‌ سه‌ردانى شارى ڕانیه‌یانكرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین كۆبوونه‌وه‌.

وه‌فده‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان كه‌ پێكهاتبوون له‌ بێلان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى ڕێكخراوه‌كه‌ و شه‌هران نه‌سره‌دین و ڕه‌ندو جه‌مال، ئه‌ندامانى ڕێكخراو، سه‌ره‌تا سه‌ردانى عه‌بدولحه‌مید عه‌بدوڵا، سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین و سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاكه‌یان كرد، دواتر له‌گه‌ڵ دكتۆر ئاراس عه‌بدولره‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕۆشنبیرى و هونه‌رى زانكۆى ڕاپه‌ڕین كۆبوونه‌وه‌، پاشان سه‌ردانى عومه‌ر قادر، جێگرى لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى 24ى یه‌كێتی له‌ ڕاپه‌ڕین و سه‌عید سلێمان، كارگێڕى لقى 11ى پارتیان له‌ ڕاپه‌ڕین كرد و له‌ كۆتایدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى لقى ڕانیه‌ى سه‌نته‌رى گه‌نجانى كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

بێلان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى ڕێكخراوه‌كه‌ له‌باره‌ى زنجیره‌ سه‌ردانه‌كه‌یانه‌وه‌ به‌ پێگه‌ى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى ڕاگه‌یاند “سه‌ردانیكردنى لایه‌نه‌كان و به‌رپرسانى ڕانیه‌ و كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵیان له‌ میانى ئه‌و زنجیره‌ سه‌ردانه‌دایه‌ كه‌ وه‌ك ئه‌نجومه‌ن بۆ پته‌وكردن و فراوانكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین”.

سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ” یه‌كێكى تر له‌ مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌مان بریتیبوو له‌ زه‌مینه‌ سازى بۆ كۆنفڕانسى تایبه‌تى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان كه‌ بڕیاره‌ له‌ 20ى كانونى یه‌كه‌م، له‌ ڕانیه‌ به‌ مه‌به‌ستى ناساندنى زیاترى ڕێكخراوه‌كه‌مان به‌ گه‌نجانى ئه‌و ناوچه‌یه‌  به‌ڕێوه‌بچێت”.

وتیشى “دواى كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان گه‌یشتين به‌ ئه‌نجامێكى دڵخۆشكه‌ر چونكه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى ڕانیه‌ به‌وپه‌ڕى خۆشخاڵییه‌وه‌ پێشوازیان له‌ كار و هه‌وڵه‌كانى ئه‌نجومه‌نى كوردستان كرد و به‌ڵێنى هاوكارییان پێداین”.

 

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

مه‌ڕاسیمى ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى نێوده‌وڵه‌تى لۆنگ لیڤ كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژى شه‌ممه‌ 19ى ئاب، مه‌ڕاسیمى ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى نیوده‌وڵه‌تى لۆنگ لیڤ كوردستا به‌ به‌شدارى هه‌زران گه‌نج …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *