سەرەتا / گرنگ / ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان و پلاتفۆڕمى دابڕان ڕیككه‌وتنامه‌ی كارى هاوبه‌شیان واژووكرد

ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان و پلاتفۆڕمى دابڕان ڕیككه‌وتنامه‌ی كارى هاوبه‌شیان واژووكرد

له‌درێژه‌ى كار و پڕۆژه‌كانیدا ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 8ى كانونى دووه‌م، ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان و پلاتفۆڕمى دابڕان هه‌ستان به‌ واژوكردنى ڕێككه‌تنامه‌یه‌كى لێكتێگه‌یشتن و كارى هاوبه‌ش به‌ مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كارى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا.

بێلان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌ پێگه‌ى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى ڕاگه‌یاند “واژوكردنى ڕێككه‌تنامه‌یه‌كى لێكتێگه‌یشتن و كارى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پلاتفۆڕمى دابڕان به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كار و پڕۆژه‌ى هاوبه‌ش له‌ خزمه‌تى گه‌نجانى كوردستان”.

له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى ڕێككه‌وتننامه‌كه‌وه‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان وتى “ناوه‌ڕۆكى ڕیكه‌وتننامه‌كه‌ له‌ چوار خاڵى سه‌ره‌كى پێكهاتووه‌ كه‌ خۆیان له‌ ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ى مه‌ده‌نى و ڕۆشنبیرى له‌ خزمه‌تى گه‌نجانى كوردستان و ئه‌نجامدانى چالاكى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پلاتفۆڕمى دابڕان به‌ ئامانجى خزمه‌تكردن ده‌بیننه‌وه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین كار و پڕۆژه‌ى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان نیه‌، به‌ڵكو ئێمه‌ له‌پێناو گه‌یاندنى په‌یامه‌كه‌مان كه‌ خزمه‌تكردنى گه‌نجان و به‌ره‌وپێشبردنى كۆمه‌ڵگایه‌ به‌ به‌رده‌وامى ڕیككه‌وتنامه‌ و سه‌ردانى لایه‌ن و ڕێكخراوه‌كان ده‌كه‌ین تا بتوانین باشترین پێشكه‌ش به‌ گه‌نجانى كوردستان بكه‌ین.

دەربارەی Shahran Nasradeen

کەی ویستت ژیانت بگۆڕیت دەرگا هەمیشە کراوەیە. کار دەکەم بۆ بە نێودەوڵەتی کردنی ئەنجومەنی گەنجانی کوردستان.

ئەمەشببینە

بەردەوامی کارو پڕۆژەکانمان لە شاری هەڵەبجەی شەهید

بەردەوامی کارو پڕۆژەکانمان لە شاری هەڵەبجەی شەهید ڕیکخراوی ئەنجومەنی کوردستان هەستا بە هاوکاریکردن و سپۆنسەرکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *