سەرەتا / گرنگ / کامپینی کۆکردنەوەی جلی زستانە بۆ گەنجانی کەم دەرامەت.

کامپینی کۆکردنەوەی جلی زستانە بۆ گەنجانی کەم دەرامەت.

هه‌روه‌ك چۆن هه‌موولایه‌ك ئاگادارن، ئێستا هه‌رێمى كوردستان به‌ قۆناغێكى هه‌ستیار و قه‌یراناویدا گوزه‌رده‌كات، له‌لایه‌ك قه‌یرانى دارایی و دواكه‌وتن و پاشه‌كه‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هه‌یه‌، له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ شه‌ڕى داعش و ئاواره‌بوونى هه‌زاران خێزان كه‌ پاش ڕزگاربوونیان له‌ده‌ست داعش ڕویانكردووه‌ته‌ هه‌رێمى كوردستان، هه‌ردووكیشیان كاریانكردووه‌ته‌ سه‌ر بژێوى هاوڵاتیانى ئه‌م هه‌رێمه‌.

له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ و وه‌ك هه‌ستكردنمان به‌ به‌رپرسیارییه‌تى ئێمه‌ وه‌ك ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌ ئه‌ركێكى نیشتیمانى ده‌زانین كه‌ هه‌ستین به‌ ڕاگه‌یاندنى كه‌مپينێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ى جلوبه‌رگ و پێڵاوى زستانه‌ بۆ ئاواره‌ و گەنجانی بێ ده‌رامه‌تى كوردستان، هه‌ربۆیه‌ داواتان لێ ده‌كه‌ین هاوكارییه‌كانتان له‌ڕێگه‌ى بارەگی سەرەکیمان لە بینای کورتەباڵاکانی کوردستان لە سلێمانی و ئه‌و بنكه‌ گه‌ڕۆكه‌ تایبه‌تانى كه‌ ڕێكخراوه‌كه‌مان له‌ شوێنه‌ جياوازه‌كان له‌ڕێگه‌ى ئه‌ندامه‌كانیه‌وه‌ دایانده‌نێت بگه‌یه‌ننه‌ ده‌ستمان تا به‌ باشترین شێوه‌ به‌سه‌ر كه‌سانى شایسته‌دا دابه‌شیان بكه‌ین.
کامپینەکە لە ٢٦ی ١١ەوە دەسپێدەکات تاوکوو ١ی ١٢ بەردەوام دەبێت.

“ده‌ست له‌ناوده‌ست كارده‌كه‌ین بۆ ڕزگاربوونى كوردستان له‌م قه‌یرانه‌ و بردنى به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كى گه‌ش”.

a4-clothes-donation

دەربارەی Shvan Qaradaxi

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنگی گەجانی کوردستان بۆ کاروباری هونەری. شارەزای زیاتر لە ٨ ساڵ لە بواری مارکێتین و ڕیکلام و میدیادا

ئەمەشببینە

بەردەوامی کارو پڕۆژەکانمان لە شاری هەڵەبجەی شەهید

بەردەوامی کارو پڕۆژەکانمان لە شاری هەڵەبجەی شەهید ڕیکخراوی ئەنجومەنی کوردستان هەستا بە هاوکاریکردن و سپۆنسەرکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *