سەرەتا / هەمەڕەنگ / ئاشنابه‌ به‌ئه‌زمونه‌كانى میوزیسیانى گه‌نج سروشت سالار

ئاشنابه‌ به‌ئه‌زمونه‌كانى میوزیسیانى گه‌نج سروشت سالار

زۆرێك له‌ ئێمه‌ ڕۆژانه‌ چیرۆكه‌كانى سه‌ركه‌وتن ده‌بیستین و ده‌خوێنینه‌وه‌، به‌ڵام چى خۆشتر و به‌چێژتره‌ له‌وه‌ى كه‌ ده‌بینین گه‌نجێكى كورد له‌ ته‌مه‌نێكى كه‌مدا به‌ به‌هره‌ و تواناكانى خۆى توانیویه‌تى ببێته‌ كه‌سێكى سه‌ركه‌وتوو.

سروشت سالار، گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌ و جیاواز له‌ كه‌سانى ده‌وروبه‌رى و هاوته‌مه‌نه‌كانى كاته‌كانى به‌ فیڕۆ نادات، به‌ڵكو میوزیكى وه‌ك ڕێگاى ژیان و گه‌یشتن به‌ ئاواته‌كانى هه‌ڵبژاردووه‌.

سروشت ئێستا خوێندکاری قۆناغى دووەمی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانیە و ئەندامی گروپی (میوزیکی مەحوی) و خاوه‌نى سێ ساڵ ئه‌زمونه‌ له‌ ژه‌نینى ئامێرى میوزیكى كه‌مانچه‌دا.

به‌ ئه‌زمونى و به‌ سه‌لیقه‌ى سروشت له‌كاره‌كه‌یدا وایكردووه‌ ببێته‌ جێگه‌ى سه‌رنجى هونه‌رمه‌ندان و هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه‌ كه‌ وه‌ك میوزیسیان به‌شدارى له‌ چه‌ند گۆرانیه‌كى هونه‌رمه‌ند به‌هجه‌ت یه‌حیادا كردووه‌ و به‌شداربووه‌ له‌ كۆنسێرتى هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم و چه‌ندین چالاكى تر.

-300x300

دەربارەی Kaze Hussein

خوێندندکاری شانۆ لەگەڵ ئەوەشدا سێ ساڵ ئەزموون لە گەشەپێدانی مرۆیی.

ئەمەشببینە

ژیری له‌ ژیاندا….

له‌ ڕۆژگارى ئه‌مڕۆماندا زۆركات ده‌بینین و ده‌بیستین ژیان قورسه‌ و ناخۆشه‌، به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا هه‌میشه‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *