سەرەتا / گرنگ / ئه‌وه‌ى كه‌ تا ئێستا له‌سه‌ر یوتویوب نه‌تزنیوه‌

ئه‌وه‌ى كه‌ تا ئێستا له‌سه‌ر یوتویوب نه‌تزنیوه‌

یوتیوب کە ئێستا سێیەمین گه‌وره‌ترین تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى جیهانییە زیاد لە یه‌ك بلیۆن بەکارهێنەری رۆژانه‌ى هەیە و به‌پێى ئاماره‌كانیش ڕۆژانه‌ ملیۆنان كه‌س یوتیوب بەکارده‌هێنن جا بۆ سەیرکردنی موزیک و فیلم یان هەر مەبەستێکی تر بێت.
له‌ڕوى مێژووه‌ یوتیوب  لەلایەن سێ هاوڕێ بەناوەکانی Chad Hurley و Steve Chen و Jawed Karim دروستكراوه‌ کە هەرسێکیان  کارمەنی  كۆمپانیاى PayPal بوون، پاش فرۆشتنی سایتەکەیان بە كۆمپانیاى eBay  وازیان لەکارەکەیان هێنا و بیرۆکەی دروستکردنی سایتێکی ژوان بەستنیان هەبوو هاوشێوەی Hot or Not، بەڵام پاشێ سێ رۆژ بیرۆکەکەیان گوڕی و توانیاى  یوتیوب دروستبكه‌ن. دواى 18مانگ  لە بڵاوبوونەوەی یوتیوب ئەوەندە بەناوبانگبوو کە گۆگڵ بەبڕی 1.65 بلیۆن دۆلار یوتیبی کڕییەوە. ئەمەش واتا کە ئەمڕۆ گۆگڵ  خاوەنی هەردوو سێرچ ئینجن (بزوێنه‌رى گه‌ڕان)کەی جیهانە.

یوتیوب ئێستا بووه‌تە دووەم سێرچ ئینج کە بەکاردێت  لەسەر ئاستی جیهان بە 75 زمانی جیهانی لەبەردەستی بەکارهێنەرانیەتی، هەروەها بەدەیان به‌كارهێنه‌ر پەیدابوون کەلەڕێگه‌ى یوتیوبەوە سامانێک خەیاڵیان کۆکردۆتەوە. لێرەوە  8 زانیاری سەرجڕاکێش و نەبیستراوە سەبارەت بەیوتوب دەخەیەنە ڕوو:

 

  1. بڕ و قه‌بارى ئه‌و ڤیدۆیانه‌ى کە لەم سایتەوە دادەبەزن زۆر گه‌وره‌یه‌ به‌جۆرێك کە:

لە یه‌ك چرکەدا  1.5سەعات ڤیدیۆ دادەبەزێرێت تیایدا.

لە یه‌ك دەقەدا زیاد لە 100سەعات ڤیدیۆ دادەبەزێنرێت.

لەیەک سەعاتدا 250 ڕۆژ ڤیدیۆ دادەبەزێنرێت.

 

  1. یەکەمین ڤیدیۆ کە لەیوتیوبدا دانراوە ڤیدیۆیه‌ك بووه‌ بەناوی (Me at the Zoo) كه‌

لەلایەن یەکێک لەدرووستکەرەکانی سایتەکەوە دانراوە بەناوی  Jawed Karim،  درێژی ڤیدۆکەی 53 چرکەیە، به‌ڵام ئەوەی سەیرە لەسەر ئەم ڤیدۆیە ئه‌وه‌یه‌ تا ئێستا یەکەمین کۆمێنت كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه‌ كه‌ دانراوه‌ له‌لایه‌ن کەسێکه‌وه‌ بووه‌ بەناوی Cobal TGRUV و لە ڤیدۆکە زیاتر لایکی بۆهاتوو!!. درێژترین ڤیدۆش کەتا ئێستا لەیوتیوب بڵاوبوبێتەوە 571 سەعات بووه‌ کە لەساڵى 2010 یوتیوب ئەو ڤێدۆیەی سڕیەوە.

 

  1. زۆر لەو ڵاتان یوتوبیان قەدەغەکردووە

لەپاش دروستبوونیەوە چەندین ڤیدیۆى یوتیوب توانیویانه‌ کاریگەریەکی گەورەی لەسەر جیهان دروستبكه‌ن، بەڵام بەهۆی به‌کارهێانی بۆ مه‌به‌ستى سیاسى و سیخوڕى له‌لایه‌ن گروپه‌ جیاجیاكانه‌وه‌، حکومەت ئەم وڵاتانەی خوارە یوتیوبیان قەغەکردووە:

چین لە 2009 وە تورکمانستان لە 2009 و سوریا  و به‌نگلادیش و سودان و ئێران و پاکستان لە 2012 وە و تاجیکستانیش لە 2013 قەدەغەیکردووە، بەڵام بەچەند ڕێگایەک هێشتا دەتوانرێت خۆت لەم سانسۆرە لابدەیت.

 

  1. بەناوبانگترین ڤیدۆکانی یوتیوب

بەناوبانگترین كلیپی مویزیک لە یوتیوب بریتیە لە ‘Gangnam Style’ کە ژماره‌ى پێوانەی شکاندووە و  هه‌زار و 74 بلیۆن جار سەیرکراوە، کە دیارە دانیشتوانی زەوی ئێستا 6 بلیۆن کەسە، بەم پێیە لە شەش مرۆڤ دانەیەکیان سەیری ئەم ڤیدۆیەی کردووە. بەناوگترین ڤیدۆی ئاساییش، ڤیدیۆیی Charlie bit my finger  کە 530 ملیۆن جار سەیریکراوە!

 

 

  1. به‌كارهێنه‌ره‌كانى یوتیوب

بەدەیان کەس کاری ڕۆژانەیان بووه‌تە دابەزاندنی ڤیديۆ، ئەم کارەیان کردۆتە سەرچاوەی داهاتێک بۆ خۆیان، زۆربەشیان بونەتە کەسانی بەناوبانگ و سەرەوەتەکەیان لە زۆر بەی سەرکردەکانی ڕۆژئاوا زیاترە، یوتیوب ستۆدیۆیەکی وەبەرهێنانی ڤیدۆی داناوە بۆ ئەو به‌كارهێنه‌رانه‌ى کە زیاتر لە 10 هه‌زار هه‌واداریان هەیە کە قازانجی  ئەم بازرگانییە بەم جۆرەیە، بۆ هەر ڤیدۆیەک بەم جۆرە بەشدەکرێت: لە 55% بۆ تیوبەرەکە و لە 45%ی بۆ یوتیوب خۆی دەبێت.  بۆنمونه‌  پشیلەیەک بەناویی Grumpy Cat   کە ئەکتەرێکی یوتیوبە سامانەکەی لە زۆربەی ئەو ئەکتەرانە زیاترە کە براوەی خەڵاتی ئۆسکارن.  بە پێی  ڕاپۆرتێکی ساڵێ 2015  دە ئەستێرە بەناو بانگەکەی  یوتیوب داهاتى ساڵانه‌یان لە نێوان 2.5 ملیۆن دۆلار بۆ 12 ملیۆن دۆلاردایه‌.

 

  1. ئەو کەسەی کە زۆرترین کەس ڕقیان لێیەتی لەسەر یوتیوب کێيە؟

لەوانەیە ئەمەیان بەلای هەندێک کەسەوە سەیر بێت، چاستن بیبەر تائێستا 4.5 ملیۆن dislike  بۆ هاتووە  بۆ یەکڤیديۆ کە ئەمەش ژمارەیەکی پێونایە لە مێژووی یوتیوبدا، سەیرترین شت ئەوەیە کە جاستن بیبەر سەرەتای پەیداکردنی ناوبانگی لەڕێگەی یوتیوبەوە بوو.

 

  1. بە ناوبانگترین کەناڵێ یوتیوب ، Smosh کە 11 ملیۆن هه‌وادارى هەیە.

 

  1. یوتیوب کۆمەڵێک لاپەڕەی تایبەت هەیە لەسەر یوتیوب کە دۆرزینەوەی قورسە وەک ئه‌و لاپڕانه‌ى كه‌ ده‌توانیت له‌ڕێگه‌یانه‌وه‌ دەتوانیت خێرای ئینتەرنێتى شارێكى تر بزانیت و و بەراوردی بکەیت بە خێرای هێڵەکەی خۆت كه‌ بریتیه‌ له‌ “www.youtube.com/my-speed”، یان په‌ڕه‌ى “www.youtube.com/testtube” كه‌ لەم پەرٍەیەیانەوە دەتوانیت بە تایبەتمەندییەکانی یوتیوب ئاشنابیت، ئەوانەی کە تەواوبوون و ئەوانەش کەوا هێشتا کاریان لەسەر دەکرێت، هەروەها جۆرێکیان هەیە بەناوی feather www.youtube.com/user/feather  بۆ ئەو وڵاتانە دروستکراوە كه‌ هێڵی ئینتەرنێتیان خاوە و لۆدی زۆر دروست ناکات.

دەربارەی Rebwar Luqman

خوێندکاریی قۆناغی سێیەمی بەشیی کیمیا لە زانکۆیی سلێمانی .

ئەمەشببینە

مه‌ڕاسیمى ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى نێوده‌وڵه‌تى لۆنگ لیڤ كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژى شه‌ممه‌ 19ى ئاب، مه‌ڕاسیمى ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى نیوده‌وڵه‌تى لۆنگ لیڤ كوردستا به‌ به‌شدارى هه‌زران گه‌نج …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *