سەرەتا / هەمەڕەنگ / خەندەی درەوشاوەی کچە چینییەکی بەخێوکراوی بێ باڵ دڵێ بەکارهێنەرانی ئنتەرنێتی هەژان.

خەندەی درەوشاوەی کچە چینییەکی بەخێوکراوی بێ باڵ دڵێ بەکارهێنەرانی ئنتەرنێتی هەژان.

لەجیاتی ئەوەی هیوای لەدەست بدات و بە درێژای ڕۆژ خەم بۆ خۆی بخوات،کچە چینیەکی تەمەن حەوت ساڵ کە لەلایەن دایک وباوکێکی ئوتاهی  ویلایەتە یەککگرتوەکانی ئەمریکاوە بەخێو دەکرێت،سەرنجی هەزاران هاوڵاتی بۆ خۆی راکێشا بەهۆی ئەو گەشبینییەی بەرامبەر بە ژیان هەیەتی،سەرەڕای ئەوەی بەبێ باڵ لەدایك بووە.

 

سۆفی گرین لە ساڵی ۲٠۱٠ لەلایەن کریستینا و جێرمیەوە بەخێودەکرێت،دوای ئەوەی لەتەمەنی دووساڵی فڕەیاندابوو،چونکە بەبێباڵ لەدایك بووە،هەروەها  کێشەیەکی بچوکیش لە قاچی راستیدا هەیە.

 

هەبوونی کەمێک جیاوازی لەگەڵ کچە بچوکوکانی تردا هەرگیز نەبووە بە کۆسپ بۆ ئەوەی ژیانێکی ئاسایی نەژی.هەروەکو ئەوەی سۆفی ئەتوانیت هەموو کارە ڕۆتیینیەکانی ڕۆژانەی خۆی جێ بەجی بکات،لەخواردنەوە تا ئەرکەکانی قوتابخانەی ،و هەتا خۆشتنیش.

باوکی سۆفی بە روخسارێکی گەش و شانازییەوە و بە پەیامنێری وت: سۆفی فێرکراوە بەچەند شێوەیەکی جیاواز کارەکانی بکات،زۆربەباشی بە پەنجەی قاچەکانی دەنوسیت،و وینە دەکێشت و رەنگیان دەکات،هەروەها ددانەکانی دەشوات و دەتوانێت قژی بشوات و شانەی بکات.

 

سۆفی زۆر بە پەرۆشە بۆ ئەوەی کاری نوێ بکات ،کیژۆڵە بەهێزەکە هەمیشە زەردەخەنەیەکی درەوشاوە لە سەر روخسارییەتی.بەمدواییانە وانەی سەما دەخوێنێت، لەگەڵ ئاوازی ئەو مۆسیقای کە براگەورەکەی بە پیانۆکەی دەیژەنێت سەمادەکات.

 

سۆفی وتی:قورسترین شت بۆ من ئەوەیە هاوسەنگی خۆم ڕاگرم ،ئازارم پێدەگات و هەندێجاریش دەگریم کە دەکەوم  بەراستی قورسە.هەرورها ئەوەشی وتی ،سەرەڕای هەموو نارەحەتییەکان،لە سەماکردن بەردەوامە و خۆشی لێوەردەگرێت.

ئاودەنگ عوسمان

دەربارەی Awdang Osman

ئەمەشببینە

ژیری له‌ ژیاندا….

له‌ ڕۆژگارى ئه‌مڕۆماندا زۆركات ده‌بینین و ده‌بیستین ژیان قورسه‌ و ناخۆشه‌، به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا هه‌میشه‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *