سەرەتا / بیروڕا / دیارترین خووەکانی توشبووانی خەمۆکی

دیارترین خووەکانی توشبووانی خەمۆکی

 

خەمۆکی بکوژی بێدەنگە. زۆر کەس پێیان شەرمە یان دەترسن داوای یارمەتی بکەن لەم حاڵەیاندا. بۆیە بەم شێوەیە بەردەوام دەبن لە ژیان و بە نهێنی دەیهێڵنەوە. زۆر گرنگە ئەوە بزانین کە خەمۆکی  نەخۆشییەکە تووشی مێشک دەبێت و دەکرێت کوشندە بێت ئەگەر بەهەند وەرنەگیرێت.

هەموساڵێک ١٦ ملیۆن کەس لە ئەمریکا تووشی خەمۆکی دەبن. بەگوێرەی ئامارەکان، تەنها %٣٥ ی ئەو ژمارەیە بەدوای چارەسەردا دەگەڕێن.ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە چونکە لەوانەیە زۆر قورس بێت  بەتەنها  مەماڵە لەگەڵ نەخۆشییەکەدا بکرێت. هەندێکیان داوای یارمەتی ناکەن و هەستدەکەن شتێکی گرنگ نییە. هەندێکی تر وەک خاڵێکی لاواز لێی دەڕوانن و پێیان وایە ئەگەر داوای یارمەتی بکەن وەک ئەوە وایە توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی خۆیان نەبێت. هەر لەبەر ئەمەیە  پێویستە خێزان و هاوڕێ و هاوکارەکان نیشانە و خووە تایبەتییەکانی خەمۆکی بناسنەوە و دیاری بکەن. ئەمە مانای ئەوە نییە کە نەخۆشەکە یەکسەر بتوانێت دڵی خۆی بکاتەوە، بەڵام بێگومان ئەمە نیشانی نەخۆشەکان دەدات کەسانێکیان لەدەوروپشتە کە ئاگاداری ئەو گۆڕانکارییانەن بەسەریاندا هاتووە و ئامادەن یارمەتی بدەن.

ئەمانەی خوارەوە دیارترین خووەکانی کەسانی تووشبوون بە خەمۆکی:

 

١.کەسی تووشبوو بە خەمۆکی نایەوێت  ژوورەکەی یان ماڵەوە جێبهێڵیت  و  دەیەوێت وازی لێبهێنن  بەتەنیا بیربکاتەوە. لەزۆر بەی حاڵەتەکانیشدا هەمیشە خەمبارە بۆخۆی و بەزەیی بە خۆیدا دێتەوە بێئەوەی کەس بێزاری کردبێت

٢.هەندێک کەس بەتەواوی واز لە ژیان دەهێنن و  باوەڕیان وایە چەقیون و ناتوانن جارێکی تر هەستنەوە. لەوانەیە پەیوەندییەکان فەرامۆش بکەن و واز لە ئیش یان خوێندنگە و بەڕیوەبردنی ماڵ بهێنن. بێگومان ئەمە خوویەکی مەترسیدارە.

٣.خەمۆکی ڕێگە نادات بخەویت. نەخۆشەکان وا دەریدەخەن کە نووستوون بۆ ئەوەی کەس بێزاریان نەکات، بەڵام بە بێداری دەمێننەوە لەناو جێگەدا  تا نیوە شەو و هەوڵدەدەن  بخەون  لەبەر ئەوەی مێشکیان بەردەوام  سەرقاڵی بیەکردنەوەی نێگەتیڤانەیە.

٤. زۆر کەس کە بەم نەخۆشییەوە دەناڵێنن داوای یارمەتی ناکەن و باوەڕیان وایە خۆیان دەتوانن چارەسەری کێشەی خۆیان بکەن. زۆر بیر دەکەنەوە  بۆئەوەی بزانن بۆچی ئەوەندە خەفەتبارن ، بەڵام لەزۆربەی حاڵەتەکاندا خراپتر دەبن بەم هەوڵەیان  کاتێک  ناتوانن هۆکارەکەی بدۆزنەوە.

٥. لەڕاستیدا ئەو دەنگەی کە لەمێشکتدایە و خەڵک بە ناڕاستی دەزانن ڕاستەقینەیە. وات لیدەکات باوەڕ بەوە بهێنیت کە تۆ خۆشویستراو نیت و ژیان هیچ مانایەکی نییە و هیچ هۆکارێک نییە بۆ بەردەوامی پێدانی. گرنگ نییە بارودۆخەکەت چۆن بێت، ئەم دەنگە هەمیشە بیرت دەهێنێتەوە کە هیچ شتێک شایەنی گرنگی پێدان نییە .

٦. ئەم خووەیان زۆر خراپ نییە بەڵام کەسی  خەمۆک  ئالوودەی سەیرکردنی تی ڤی دەبێت. ئەمە بێ زیان دەردەکەوێت، وانییە؟ بەڵام لەهەمان کاتد دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە  لە خواردن و خۆشتن و خەوتن.

٧. هەندێک کەس کە خەمۆکییان هەیە  تووشی کەمخەوی دەبن،  لەکاتێکا هەندێکی تریان بەردەوام دەخەون و خەواڵوون.

٨. بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خەمۆکی هەندێک کەس پەنا دەبەنە بەر نووسینی شعر و چیرۆک لەسەر بنەمای ئەو ئەزموونە خۆشانەی کە پێیدا تێپەڕیون. ئەمە یارمەتییان دەدات بیرکردنەوە نەرێنییەکانیان لە مێشکیان بکەنە دەرەوە.

٩.هەندێکی تر لە تووشبووانی خەمۆکی  ڕووبەڕووی گۆڕانی لەناکاوی باری دەروونی دەبنەوە  و میزاجی دەبن.

١٠.هەندێ کەسی تر خۆیان نەخۆشی دەروونی تریان هەیە کە هۆکارە بۆ تووشبوون بە خەمۆکی.  بۆ نموونە، هەندێک  بەدەست نەخۆشی(ترایکۆتیللۆمانیا)ەوە دەناڵێنن کە کەسی نەخۆش بەردەوام  قژی خۆی هەڵدەکێشێت. دوای هەڵکێشانی مووەکانی سەریان هەستێکی خۆشیان بۆ درووست دەبێت یان ئارام دەبنەوە پێێ.

١١. کەسی خەمۆک هەوڵدەدات بە خۆشتن خۆی ئارام بکاتەوە بەڵام بۆی هەیە ئەمە خراپتری بکات چونکە بۆ چەند کاتژمێرێک دەمێنێتەوەو ناتوانێت زوو بێتە دەرەوە.

١٢.کەسی خەمۆک چێژ لەخواردن نابینێت. ئەوان ئەوەندە سترێسیان لەسەرە ناتوانن خۆشی لە خواردن ببینن. وە لەوانەشە خواردنیان کەم ببێتەوە و ئارەزووی خواردن لەدەست بدەن. هەروەها تاقەتی خواردن درووست کردنیان نامێنێت و داوای خواردنی ئامادەکراو دەکەن هەمیشە!

١٣.کەسانی خەمۆک هەمیشە واز لە پلان و دیدارەکانیان دەهێنن و هیچ  تاقەت و ئارەزوویەکیان نییە بۆ کردنی هەر کارێک. تەنها دەیانەوێ بە تەنیا جێیان بهێڵیت.

١٤.لەوانەیە هەندێکیان خووی سەیریان هەبێت. بۆنموونە، پێستی خۆیان بریندار دەکەن تاوای لێدێت نیشانەی لەسەر جێبمێنێت. بە ئازاردانی خۆیان ئارامی بەدەست دەهێنن. پێویستە ئەم حاڵەتە یەکسەر چارەسەر بکرێت پێشئەوەی ببێتە هەڕەشە بۆسەر  ژیانیان.

١٥. ڕاکردن یارمەتی خەمۆکەکان دەدات باشتر بن و هەستی سەرکەوتنیان پێدەدات. ئەوان بڕوایان وایە هیچ سەرکەوتنێکیان بەدەست نەهێناوە لە ژیاندا کە ئەمەش یەکێکە لە نیشانەکانی خەمۆکی.

١٦.قورسترین شت لای خەمۆکەکان کە پێوەی دەناڵێنن ئەوەیە هەوڵدەدەن نەخۆشییەکەیان بشارنەوە. ڕۆژانە هەوڵدەدەن زەردەخەنەیەک بخەنە سەر لێویان لەکاتێکدا ڕاستییەکەی ئەوەیە ئەوان لە ناخەوە دەگرین. ئەم نیشانەیە دەکرێت هەستی پێبکرێت لە لایەن دەورووبەرەکەیەوە بەڵام ئەوان دەیشارنەوە و دەڵین تەنها ماندووین.

١٧.خەمۆکی  دەبێتە هۆی تەمەڵبوون و ئەمەش بە دواخستنی کارەکانیان لێکدەدرێتەوە. واز لە کارەکانی رٶژانەیان دەهێنن و گرنگی بە ڕوخساری خۆیان نادەن.

١٨.جۆری میوزیک دەرخەرێکی باشی میزاجی خەمۆکەکانە. هەندێکیان گوێ لە موزیک یان گۆرانی خێرا دەگرن و هەندێکی تریان گوێ لە میوزیکێکی خەمبار دەگرن و حەزیان لە موزیکێکی نەرم و پەیوەندیدار بە دۆخەکەیانەوە هەیە.

١٩.خوویەکی تریان ئەوەیە  کە دەیانەوێ  پەیوەندییان بەدەوروبەرەکەیانەوە بە تەواوی بپچڕێنن. هەندێجار بە هێدفۆنێکەوە پیاسە دەکەن  بۆئەوەی لە دواندنی خەڵکی دووربکەوبنەوە و وای دەربخەن  کەسێکی چالاکن.

٢٠.هەندێک لە خەمۆکەکان  خوڕەی ئاو  ئارامیان دەکاتەوە و  پشوو بە مێشکیان دەدات. بۆیە لەوانەیە لە رٶژێکدا سێ چوار جار حەمام بکەن، ئەمەش بەگوێرەی توندی حاڵەتەکەیانە.

٢١.خووگرتن بە پاککردنەوەی ماڵ شتێکی خراپ نییە. هەندێ کەسی خەمۆک هەموو شتێک پاک دەکەنەوە و ئەمەش سەرقاڵبوونێکی باشە و یارمەتییان دەدات  جەخت لەسەر شتێکی باش و ئەرێنیتر بکەنەوە.

 

دەربارەی Bekhal M Faris

Graduated from university of Sulaimany , BA in English language.

ئەمەشببینە

كۆرسى پلان و پڕۆژه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوى كۆتاى هات

كۆرس و سیمینارى تایبه‌تى پلان و پڕۆژه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌وه‌ له‌ ئۆفیسى سه‌ره‌كى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *