سەرەتا / گرنگ / ستیڤ جۆبس، ئه‌و پیاوه‌ى توانى جیهان بگۆڕێت

ستیڤ جۆبس، ئه‌و پیاوه‌ى توانى جیهان بگۆڕێت

 

“وتی ئەمەوێ جیهان بگۆڕم” توانیشی ئەو کارە بکات. ئه‌مه‌ چیرۆكى (ستیڤ جۆبس)ى داهێنەر و دامەزرێنەری کۆمپانیای( ئەپڵ )ە كه‌ به‌ داهێنانه‌كانى نه‌وه‌ك ته‌نیا ژیانى خۆى، به‌ڵكو ژیانى هه‌موو جیهانیشى گۆڕى.

 

ستیڤ جۆبس لە ساڵی 1955 لە سانفرانسیسکۆ لە کالیفۆڕنیا لە دایکبووە، لە لایەن پاوڵ و کلاراوه‌ بەخێوکراوە کە هەڵیانگرتۆتەوە. پاوڵ جۆبسى باوكى فیتەرێکی باشبووە و خولیای چاککردنەوەی ئوتۆمبێلى هه‌بووە. لە ساڵی 1961دا خێزانەکەی گواستویانەتەوە بۆ ناوچەی ماونتەینڤیو لە کالیفۆڕنیا كه‌ ناوچەیەکی ئەلکترۆنی بووە بۆ ڕادیۆ و تەلەفیزیۆن و کۆمپیتەر. زۆربەی کاتەکانی بە کارکردن لە گارگەیەکی ئەلیکترۆنی بەسەربردووە، پاش ماوه‌یه‌ك توانیویتی لە بواری کۆمپیوتەردا کاربکات. خوێندنی ئامادەیی لە ساڵی 1972 تەواو کردووە. لە ساڵی 1976 دا توانیویه‌تى کۆمپانیای (ئەپڵ) دابمەزرێنێت لەگەڵ ستیڤ وازنیاک. لە تـەمەنی 23 ساڵیدا بووه‌تە باوکی کچێک لە خۆشەویستەکەی کە تا تەمەنی هەرزەکاری کچەکەی لای دایکیبووە و پاشان کچەکەی هاتۆتەوە بۆ لای. لە ساڵی 1991 دا هاوسەرگیری لەگەڵ له‌گه‌ڵ خاتونێك به‌ناوى  لۆرین کردووە و بۆتە باوکی سێ منداڵ، پاشان لە ساڵی 2011 دا بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایکردووە.

 

ڕه‌نگه‌ ئێمه‌ بپرسین بۆچی سیڤ جۆبس بە ناوبانگبووە؟

وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌ ئاسانه‌ و لێره‌دا وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ جۆبس خاوەنی بیرکردنەوەیەکی جیاوازبووە و کەسێکی سەرکەوتووبووە لە ژیانیدا، باوەڕی بەوەهەبووە کە مرۆڤ دەتوانێت داهێنانبکات. زیاتر لە جارێک سەرکەوتنی بەدەستهێناوە. زۆربەی داهێنەرەکان توانیویانە سەرکەوتن بە دەستبهێنن لە دامەزراندنی کۆمپانیایەک، بەڵام جۆبس توانیویتی پاش بەرهەم هێنانی کۆمپانیای ئەپڵ کۆمپانیای پێکسار دابمەزرێنێت کە کۆمپانیایەکی ئەنیمەیشنە، دواتر بووه‌تە گەورەترین کۆمپانیا لە جیهاندا. لە ژیانیدا زۆر کۆسپى هاتۆتە ڕێی، بەڵام سەرکەوتووە بەسەریاندا.

 

بۆچی ناوی ئەپڵی لە کۆمپانیاکەی ناوە؟

لە یەکێک لە ڤیدیۆ کۆنەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە زۆر حەزی لە سێوە بۆیە ئەم ناوەی هەڵبژاردووە كه‌ ناوێکی سادە و ئاسانە.

 

چەن ڕاستییەک دەربارەی ستیڤ جۆبس

ــ باوکی ڕاستی ناوی ئەبدوولفەتاح جەنداڵییە سورییە و مسوڵمانە، بەڵام جۆبس جولەکە بووە.

ــ له‌ژیانیدا جۆبس نەیزانیوە خوشکێکی هەیە بە ناوی مونا تا ته‌مه‌نى هه‌رزه‌كارى.

ــ هیچ پارەیەکی بۆ کاری خێروازی بەکار نەهێناوە.

ــ لە تەمەنی گەنجیدا مادەی هۆشبەری بەکارهێناوە بۆ چەند جارێک.

ــ دروسکەری یاری ئەتاری (برەیک ئاوت) بووە.

ــ خوێندنی زانکۆیی تەواونەکردووە، تەنیا یەک کۆرس ڕۆشتووە بۆ زانکۆ.

 

دەربارەی Shahran Nasradeen

کەی ویستت ژیانت بگۆڕیت دەرگا هەمیشە کراوەیە. کار دەکەم بۆ بە نێودەوڵەتی کردنی ئەنجومەنی گەنجانی کوردستان.

ئەمەشببینە

كۆرسى پلان و پڕۆژه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوى كۆتاى هات

كۆرس و سیمینارى تایبه‌تى پلان و پڕۆژه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌وه‌ له‌ ئۆفیسى سه‌ره‌كى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *