سەرەتا / گرنگ / له‌دواى مردن چى به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێت؟

له‌دواى مردن چى به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێت؟

بیركردنه‌وه‌ له‌وى چى به‌سه‌ر جه‌سته‌ماندا دێت دواى مردن؟ ڕه‌نگه‌ بیرۆكه‌یه‌كى ترسناك بێت، به‌ڵام ڕاستیه‌كى سه‌رنجڕاكێشه‌! له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاى ئه‌و گۆرٍانكارییه‌ كیمیاییانه‌ خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ به‌سه‌ر جه‌سته‌ماندا دێن له‌دواى مردن

له‌ دوای مردن له چه‌ند چرکه‌یه‌کدا پله‌ی گه‌رمای جه‌سته‌ به‌ ڕێژه‌ی 0.85 داده‌به‌زێت تا ده‌گاته‌ ئاستى پله‌ی گه‌رمی ژوره‌که‌، پاشان له‌ چه‌ند ده‌قه‌یه‌کدا دواى مردن خانه‌کانی جه‌سته‌ ده‌سبه‌ له‌ناوچونده‌كه‌ن به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی ئۆکسجینه‌وه‌، پاشان خانه‌کان ده‌ستده‌که‌ن به‌ شیبونه‌وه‌، له‌ كۆتایشدا بۆگه‌نبوون.

دواتر له‌ چه‌ند کاتژمێرێکدا هێزی کێشکردنی زه‌وی کار له‌ جه‌سته‌ى مردووه‌كه‌ ده‌کات و کاتێک خوێنی ناو جه‌سته‌ ده‌مه‌یه‌ت هێزی کێشکردنی زه‌وی خوێنه‌ مه‌یوه‌که‌ راده‌کێشێت بۆ به‌شی خواره‌وه‌ی جه‌سته‌، ئه‌مه‌ش واله‌ له‌و به‌شه‌ ده‌کات په‌ڵه‌ى سوری له‌سه‌ر ده‌رده‌که‌وێت.

پاشان له‌ چه‌ند ڕۆژێکدا جه‌سته‌ مردووه‌که‌ ڕه‌نه‌گه‌كه‌ی ده‌گۆرێت بۆ سه‌وز، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌کانی ناوه‌وه‌ی جه‌سته‌ ده‌ستده‌كه‌ن به‌ هه‌رسكردنى خۆيي له‌ڕێگه‌ی ئه‌نزیمه‌کان و به‌کتریا تایبه‌ته‌كانه‌وه‌.

له‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌کدا مێرووه‌کان ده‌ستده‌که‌ن به‌ خواردنی جه‌سته‌ى مردووه‌که‌. ئه‌م مێرووانه‌ توانای خواردنی 60% هه‌موو جه‌سته‌كه‌یان هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌دا.

ئینجا له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگێکدا ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ جه‌سته‌که ته‌نها ئێسکه‌که‌یه‌تی.

له‌كۆتایدا و له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵێکدا هه‌موو ئێسکه‌کانى جه‌سته‌ ده‌پوکێنه‌وه‌ و هیچ به‌شێکی جه‌سته‌كه‌ نامێنێته‌وه‌.

دەربارەی Zhalla Kamil

خوێندکاری فاکه‌ڵتی زانست به‌شی کیمیا و نوسەری بابەتی زانستی

ئەمەشببینە

كۆرسى پلان و پڕۆژه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوى كۆتاى هات

كۆرس و سیمینارى تایبه‌تى پلان و پڕۆژه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌وه‌ له‌ ئۆفیسى سه‌ره‌كى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *