سەرەتا / هەمەڕەنگ / له‌ڕێگه‌ى ئایفۆنه‌كه‌ته‌وه‌ بزانه‌ چ فڕۆكه‌یه‌ك به‌سه‌ر سه‌رتدا ده‌فڕێت

له‌ڕێگه‌ى ئایفۆنه‌كه‌ته‌وه‌ بزانه‌ چ فڕۆكه‌یه‌ك به‌سه‌ر سه‌رتدا ده‌فڕێت

 

به‌شێكى زۆر له‌ ئێمه‌ به‌كارهێنه‌رى مۆبایلى ئایفۆنین كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ نه‌وه‌كانى مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان و له‌لایه‌ن كۆمپانیاى ئه‌مریكى بوارى ته‌كنه‌لۆژیا (ئه‌پڵ)ه‌وه‌ به‌رهه‌مهاتووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرێكمان نهێنى و لایه‌نه‌ شاراوه‌كانى ئه‌م مۆبایله‌ نازانین و پێى ئاشنانین، لێره‌دا به‌شێك له‌و كارانه‌ى كه‌ ده‌توانین به‌ ئایفۆن بیانكه‌ین و پێیان ئاشنانین خراونه‌ته‌ڕوو:

  1. بۆ سڕینه‌وه‌ى نامه‌ له‌كاتى نوسینیدا زۆرجار ئێمه‌ دوگمه‌ى سڕینه‌وه‌به‌كار ده‌هێنن و وشه‌ به‌ وشه‌ ده‌یسڕینه‌وه‌، به‌ڵام ده‌كرێت ته‌نیا به‌ له‌رزاندنێكى بچوكى مۆبایله‌كه‌ به‌ ده‌ست و هه‌ڵبژاردنى (undo) له‌و لیسته‌ى كه‌ دێته‌ سه‌رشاشه‌ ئه‌و كاره‌ بكه‌ین.
  1. نوسینى وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ و یاگاریه‌كان له‌سه‌ر ڕۆژمێرى ناو ئایفۆن ته‌نها به‌ ڕاگرتنى مۆبایله‌كه‌ به‌ شێوه‌ى ئاسۆى له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى ڕۆژمێر زۆر به‌ئاسانى ده‌كرێت.
  1. ئه‌گه‌ر ڕێنوسى لاتینى ده‌نوسیت و كێشه‌ت له‌گه‌ڵ دوگمه‌ى نوسین به‌ خه‌تى گه‌وره‌(Capeslook) هه‌یه‌ ئه‌وا دووجار له‌سه‌ر یه‌ك په‌نجه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و دوگمه‌یه‌ ڕابگره‌ شێوازى نوسینت به‌ قه‌باره‌ى گه‌وره‌ ڕاده‌گیرێت.
  1. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت چه‌ندین فۆتۆ له‌یه‌ك كاتدا بگریت ئه‌وا له‌كاتى وێنه‌گرتن بۆماوه‌ى 12 چركه‌ ده‌ستت له‌سه‌ر دوگمه‌ى وێنه‌گرتنه‌كه‌ دابنێ، له‌ ئه‌نجامدا مۆبایله‌كه‌ت 12 وێنه‌ت بۆ ده‌گرێت.
  1. ده‌توانیت له‌ڕێگه‌ى ده‌ستداگرتن له‌سه‌ر دوگمه‌ى كه‌م و زیادى بیستۆك(هێتفۆن) مۆبایله‌كه‌ت وێنه‌ بگریت.
  1. بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ خاوه‌نى منداڵن كاركردن له‌سه‌ر مۆبایله‌كان و به‌كارهێنانى به‌رنامه‌كانى ناوى له‌لایه‌ن منداڵه‌كانیانه‌وه‌ كارێكى ئاساییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ بۆ ڕێگرتن له‌مه‌ و وه‌ستاندنى كارى هه‌موو به‌رنامه‌كان به‌ یه‌ك دوگمه‌ پێویسته‌ ئه‌م كارانه‌ بكه‌ین(Settings > General>Restrictions,Enable Restrictions>In-App Purchases.)
  1. له‌ڕێگه‌ى به‌كارهێنانى سیستمى ده‌نگى (Siri) ئایفۆنه‌كه‌ته‌وه‌ به‌ وتى ڕسته‌ى ( ؟What flights are above me) كه‌ به‌واتاى چ فڕۆكه‌یه‌كه‌ به‌سه‌ر سه‌رى مندا ده‌فڕێت؟ بڵێ ڕاسته‌وخۆ ناوى فڕۆكه‌كان و ڵاته‌كه‌ و به‌رزیان لێته‌وه‌ و جۆرى فڕۆكه‌كه‌ت بۆ ده‌نوسێت.

 

 

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

ژیری له‌ ژیاندا….

له‌ ڕۆژگارى ئه‌مڕۆماندا زۆركات ده‌بینین و ده‌بیستین ژیان قورسه‌ و ناخۆشه‌، به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا هه‌میشه‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *