سەرەتا / هەمەڕەنگ / میوزیك چاره‌سه‌ى نه‌خۆشییه‌ ده‌رونیه‌كان و جه‌ڵته‌ و ئۆتیزم ده‌كات

میوزیك چاره‌سه‌ى نه‌خۆشییه‌ ده‌رونیه‌كان و جه‌ڵته‌ و ئۆتیزم ده‌كات

لێكۆڵینه‌وه‌ نوێیه‌كان ده‌ریان خستووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ توشى نه‌خۆشییه‌ ده‌رونیه‌كان و جه‌ڵته‌ و ئۆتیزم ده‌بن ده‌توانن له‌ڕێگه‌ى گوێگرتن له‌ میوزیكه‌وه‌ تواناكانیان و كه‌سایه‌تى خۆیان په‌ره‌پێبده‌ن و دووباره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناو كۆمه‌ڵگا.

به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ زانكۆى (پلیماوس) له‌ ئینگلته‌را له‌سه‌ر 25 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ توشى نه‌خۆشییه‌ ده‌رونییه‌كان و جه‌ڵته‌ى دڵ و ئۆتیزم ده‌بن گوێگرتن زۆر به‌سووده‌ بۆیان، چونكه‌ یارمه‌تیان ده‌دات له‌ دووباره‌ تێكه‌ڵبوونه‌وه‌یان به‌ ده‌وروبه‌ر و هۆكارێكیشه‌ بۆ سه‌له‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ى خۆیان.

پڕۆفیستۆر جۆسی كوین، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى توێژه‌رانى زانكۆى پلیماوس له‌باره‌ى توێژینه‌وه‌كه‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ “ئەوەی ئێمە لە لێكۆڵینەوەكەدا پێی گەیشتوین ئەوەیە، میوزیك دەتوانێت دەنگ بە مرۆڤ ببەخشێ و وایلێدەکات تواناكانى خۆی بدۆزێته‌وه‌ و پەیوەندی دروستبكات له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هۆكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ى، مرۆڤ هەست بە خۆشی و ئازارەكان بکات كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ كۆتایدا یارمەتی خێزانەكان و سەرپەرشتیارانی نەخۆشەكان دەدات هەست بە دابڕانێكی كەمتری نەخۆشەكان بكەن لەگەڵ کۆمەڵگا”.

میوزیك به‌هۆى ئه‌و كاریگه‌رییه‌ قوڵه‌ى كه‌ له‌سه‌ر هه‌ستوسۆز و ده‌رونى مرۆڤ هه‌یه‌تى له‌ چه‌ند به‌شێكى زانستى پزیشكیدا وه‌ك چاره‌سه‌ر به‌كاردێت، له‌ ئێستاشدا و له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونى زانست وه‌ك به‌شێكى سه‌ره‌كى له‌ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشییه‌ جیاوازه‌كاندا پشتى پێ ده‌به‌سترێت.

وه‌رگێڕانى: ژیلان عه‌بدولڕه‌حمان

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

له‌دواى مردن چى به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێت؟

بیركردنه‌وه‌ له‌وى چى به‌سه‌ر جه‌سته‌ماندا دێت دواى مردن؟ ڕه‌نگه‌ بیرۆكه‌یه‌كى ترسناك بێت، به‌ڵام ڕاستیه‌كى سه‌رنجڕاكێشه‌! …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *