سەرەتا / هەمەڕەنگ / 2  به‌رنامه‌ بۆ خێراكردنى مۆبایله‌كه‌ت و ئاسانكردنى كاره‌كانت

2  به‌رنامه‌ بۆ خێراكردنى مۆبایله‌كه‌ت و ئاسانكردنى كاره‌كانت

به‌شێكى زۆر له‌ ئێمه‌ كێشه‌ى خاوبوونه‌وه‌ى مۆبایله‌كانمان و نه‌بوونى به‌رنامه‌ى پێویستمان هه‌یه‌ تێیاندا، بۆنمونه‌ ڕه‌نگه‌ پاره‌ى پێویستمان نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى مۆبایلێكى زیره‌كى پێشكه‌وتوو بكڕین كه‌ خاوه‌نى پێشكه‌وتوترین به‌رنامه‌ و خزمه‌تگوزارییه‌كان بێت.

چاره‌سه‌ى ئه‌مه‌ ئاسانه‌ ته‌كنله‌لۆژیان چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كى بۆ داهێناوین كه‌ زۆر به‌ ئاسانى له‌م كێشه‌ ڕزگارمان ده‌كه‌ن:

 

Agent تایبه‌ته‌ به‌ سیستمى ئه‌ندرۆید

ئه‌جنت، یه‌كێكه‌ له‌ باشترین به‌رنامه‌كان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ سیستمى ئه‌ندرۆید و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندى هه‌یه‌ كه‌ گرنگترینینان بریتین له‌، به‌ بیرهێنانه‌وه‌ى ئه‌و شوێنه‌ى كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت تێیدا پارككردووه‌، بێده‌نگكردنى مۆبایله‌كه‌ت كاتێك كه‌ سه‌رقاڵیت یان شۆفێرى ده‌كه‌یت به‌شێوه‌ى ئۆتۆماتیكى، به‌هێزكردنى شاحینه‌ى مۆبایله‌كه‌ت كاتێك كه‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌ یان ئاگاداركردنه‌وه‌ت، پاكردنه‌وه‌ى مۆبیله‌كه‌ت و به‌رگریكردنى له‌ خاونه‌بوونه‌وه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسه‌كانه‌وه‌، چونكه‌ وه‌ك دژه‌ ڤایرۆسێك ڕۆڵى خۆى ده‌بینێت.

 

Tipbit تایبه‌ته‌ به‌ سیستمى ئاى ئۆ ئێس

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ تایبه‌ت به‌و مۆبایلانه‌ى كه‌ سیستمى ئاى ئۆ ئێس یان له‌سه‌ره‌وه‌ و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندى هه‌یه‌ كه‌ گرنگترینیان بریتین له‌، ئاگاداركردنه‌وه‌ت له‌ هه‌موو ئه‌و داتا و زانیارى و بابه‌تانه‌ى كه‌ دێن بۆ مۆبایله‌كه‌ت، بیرهێناوه‌نى كاره‌كانت، پیشاندانى هه‌ر هه‌وڵێك كه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر مۆبایل و زانیارییه‌ كه‌سییه‌كانت وه‌ك ئیمه‌یڵ و هه‌ژماره‌كانت له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌درێت، خێراتركردنى كاركردنى مۆبایله‌كه‌ت.

 

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

ژیری له‌ ژیاندا….

له‌ ڕۆژگارى ئه‌مڕۆماندا زۆركات ده‌بینین و ده‌بیستین ژیان قورسه‌ و ناخۆشه‌، به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا هه‌میشه‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *