سەرەتا / تەندروستی / ئه‌م خۆراكانه‌ ده‌بنه‌ هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى سه‌رئێشه‌

ئه‌م خۆراكانه‌ ده‌بنه‌ هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى سه‌رئێشه‌

سه‌رئێشه‌ یه‌كێكه‌ له‌و ئازارانه‌ى كه‌ ڕه‌نگه‌ ڕۆژانه‌ ڕوبه‌ڕومان ببێته‌وه‌، ڕه‌نگه‌ زۆرجاریش ئێمه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى په‌ناببه‌ینه‌ به‌ر چاره‌سه‌رى پزیشكى كه‌ بێگومان زیانه‌كانیان زۆرتره‌ له‌ سوده‌كانیان. هه‌ربۆیه‌ شاره‌زایانى بوارى پزیشكى ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن له‌ڕێگه‌ى خواردنى ئه‌م خۆراكانه‌وه‌ سه‌رشێشه‌ چاره‌سه‌ربكه‌ین:

 

زه‌ڵاته‌

خواردنى قاپێك زه‌ڵاته‌  له‌و كاتانه‌ى كه‌ سه‌رئێشه‌ ده‌گیرن یه‌كێكه‌ له‌ باشترین چاره‌سه‌ره‌كان، چونكه‌ به‌هۆى ئه‌و ڕیشاڵ و ڤیتامین و ئاوه‌ زۆره‌ى كه‌له‌ پێكهاته‌كانیدا هه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازاره‌كه‌.

قاوه‌

خواردنه‌وه‌ى قاوه‌ له‌كاتى سه‌رئێشه‌ به‌تایبه‌تیش ئه‌و سه‌رئێشه‌یه‌ى كه‌ به‌هۆى په‌تا و بارگۆڕانى وه‌رزه‌كانه‌وه‌ توشمان ده‌بێت باشترین چاره‌سه‌ره‌، چونكه‌ قاوه‌ بڕێكى زۆر كافاینى تێدایه‌ كه‌ یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازاره‌كه‌ ده‌دات، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ گه‌رمه‌.

مۆز

خوادنى مۆز به‌هۆى ئه‌و پۆتاسیۆم و مه‌گنیسیۆمه‌ زۆرى كه‌ تێیدایه‌ ده‌بێته‌ هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازاى سه‌ر و ڕێكخستنى فشارى خوێن كه‌ زۆرجار هۆكارى سه‌ره‌كى سه‌رئێشه‌یه‌.

په‌تاته‌

خوادنى په‌تاته‌یه‌كى گه‌وره‌ى برژاو به‌ توێكڵه‌كه‌یه‌وه‌ باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى سه‌رئێشه‌، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆى نه‌هێشتنى ئازاره‌كه‌ و ئه‌و پۆتاسیۆمه‌شى كه‌ تێدایه‌ زۆر به‌ ئاسانى ئازاره‌كه‌ ده‌شكێنێت.

 

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

كۆرسى پلان و پڕۆژه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوى كۆتاى هات

كۆرس و سیمینارى تایبه‌تى پلان و پڕۆژه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌وه‌ له‌ ئۆفیسى سه‌ره‌كى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *