سەرەتا / گرنگ / ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كى جیاواز نه‌ورۆزی پیرۆز كرد

ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كى جیاواز نه‌ورۆزی پیرۆز كرد

له‌ درێژه‌ى كار و چالاكى و پڕۆژه‌ تایبه‌ته‌كانیدا ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه‌ هه‌ستا به‌ ئه‌نجامدانى چالاكى به‌خشین و فرۆشتنى خواردن له‌ شه‌قامى سه‌هۆڵه‌كه‌ى شارى سلێمانى.

 

ڕێدوان عه‌داله‌ت، یه‌كێك له‌ به‌شداربووه‌كانى پڕۆژه‌كه‌ به‌ پێگه‌ى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى ڕاگه‌یاند “پڕۆژه‌كه‌ پێكهاتبوو له‌ ئه‌نجامدانى چه‌ند چالاكییه‌ك به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى نوێى كوردییه‌وه‌ كه‌ خۆیان له‌ فرۆشتنى خواردن و شیرینى و ڕه‌نگكردنى ڕوخسارى منداڵان و به‌خشینى میوه‌ و شیرینى ده‌بینیه‌وه‌”.

 
وتیشى “ئامانج له‌ پڕۆژه‌كه‌ى ئێمه‌ یادكردنه‌وه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌ به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت و جیاواز، له‌به‌رئه‌وه‌ ئێمه‌ جیاواز له‌ هه‌موان له‌و ڕۆژه‌دا به‌ فرۆشتنى خواردن و خۆشكردنى دڵى منداڵان ئه‌و یاده‌مان كرده‌وه‌”.

 
هاوكات بێلان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌ پێگه‌ى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى ڕاگه‌یاند “ئێمه‌ هه‌میشه‌ وتومانه‌ كه‌ كاره‌كانمان بۆ گه‌نجانى كوردستانه‌، ئه‌م پڕۆه‌یه‌ش ئامانج لێى كۆكردنه‌وه‌ى داهاتبوو له‌ جه‌ژنى نه‌ورۆزى پیرۆزدا بۆ گه‌نجانى خۆمان، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى خۆشكردنى دڵى منداڵان و ئه‌و خێزانانه‌ى كه‌ سه‌ردانى شه‌قامى سالمیانكردووه‌ بۆ پیرۆزكردنى جه‌ژنى نه‌ورۆز”.

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

بەردەوامی کارو پڕۆژەکانمان لە شاری هەڵەبجەی شەهید

بەردەوامی کارو پڕۆژەکانمان لە شاری هەڵەبجەی شەهید ڕیکخراوی ئەنجومەنی کوردستان هەستا بە هاوکاریکردن و سپۆنسەرکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *