سەرەتا / تەندروستی / بۆچى له‌ كه‌شى سه‌رمادا زیاتر توشى نه‌خۆشى ده‌بین

بۆچى له‌ كه‌شى سه‌رمادا زیاتر توشى نه‌خۆشى ده‌بین

په‌تا، هه‌ڵامه‌ت و گرژبوونى ماسولكه‌كان و چه‌ندين نه‌خۆشى تر هه‌ن كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام توشى ئێمه‌ ده‌بن له‌ وه‌رزى سه‌رما و كه‌شه‌ سارده‌كاندا، ڕه‌نگه‌ زۆربه‌شمان ئه‌و پرسیاره‌ به‌ مێشكماندا هاتبێت “بۆچى نه‌خۆشیه‌كان له‌ كه‌شه‌ سارده‌كاندا زۆرترن؟ ئایا هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌یه‌ له‌نێوا دابه‌زینى پله‌كانى گه‌رما و توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كان؟

له‌ڕوى زانستیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما و دروستبوونى هه‌واى وشك و سارددا ڤایرۆسه‌كان زیاتر ده‌بن، چونكه‌ گه‌رده‌كانى تۆز و با كه‌ ڤایرۆسه‌كانیان له‌گه‌ڵدایه‌ له‌م كه‌شه‌دا تواناى بڵاوبوونه‌وه‌یان زیاتره‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هەوا وشکەکە شێی گەردەکان هەڵدەمژێت، بەمەش گەردەکان دەچنەوە یەک و زیاتر لە هەوادا دەمێننەوە.

به‌گوێره‌ى ئه‌نجامه‌كانى نوێترین توێژینه‌وه‌ى زانستى كه‌له‌ زانكۆى گۆتینبێرگى سویدى ئه‌نجامدراوه‌ و ماوه‌ى سێ وه‌رزى خایاندووه‌ و تیایدا نمونه‌ى 20 هه‌زار ڤایرۆس وه‌رگیراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، دابه‌زینى كتوپڕى پله‌كانى گه‌رما ده‌بێته‌ هۆى سه‌رتێكدان له‌ سیستمى به‌رگرى جه‌سته‌ و له‌ كۆتایشدا لاوازبوون و نه‌خۆش كه‌وتنى.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا ڕێژەی ئەو ڤایرۆسانه‌ی كە هەبووه‌ بەپێی كات بەراوردكراوه‌ لەگەڵ داتای كەشوهەوای ناوچەكە، له‌ ئه‌نجامیشدا ئه‌وه‌ سه‌لمێنراوه‌ كه‌ پەتا و نه‌خۆشییه‌كان هه‌فته‌یه‌ك دواى وه‌رزى سه‌رما و نزمبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.

وه‌رگێڕانى :به‌ڵێن عه‌بدولكه‌ریم و ئارینا دلێر

دەربارەی Ahang Hussein

ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان، خاوه‌نى زیاتر له‌ پێنج ساڵ ئه‌زمون له‌ میدیا و مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕاهێنانى توانا مرۆییه‌كان و گه‌نجان.

ئەمەشببینە

كۆرسى پلان و پڕۆژه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوى كۆتاى هات

كۆرس و سیمینارى تایبه‌تى پلان و پڕۆژه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌وه‌ له‌ ئۆفیسى سه‌ره‌كى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *