سەرەتا / تەندروستی / سووده‌كانى خه‌وتن له‌سه‌ر لاى چه‌پ

سووده‌كانى خه‌وتن له‌سه‌ر لاى چه‌پ

 زۆربه‌مان ئه‌وه‌مان بیستووه‌ كه‌ خه‌وتن كاریگه‌رى له‌سه‌ر ته‌ندروستى جه‌سته‌مان هه‌یه‌، هه‌موشمان به‌وه‌ ئاشناین كه‌ چه‌ند جۆرێك له‌ خه‌وتن هه‌یه‌ بۆنمونه‌، خەوتن لەسەر پشت، لەسەردەم، لەسەر لای ڕاست و لەسەر لای چەپ كه‌ كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ته‌ندروستى هه‌یه‌، به‌ڵام ئایا كامیان باشترینن؟

ئه‌و پرسیاره‌ى كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ كراوه‌ له‌ زانستى پزیشكیدا وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه‌ و و ئه‌وه‌ى ئاشكراكراوه‌، لاى چەپ ئەو لایەیە کە کۆنترۆڵی لیمفەخانەکانی جەستە دەکات، بۆیە لەکاتی خەوتن لەسەر لای چەپ جەستەت کاتی زیاتری دەبێت بۆ پاڵاوتنی ژەهرەکان و شلە لیمفیەکانی لەشت لە ڕێی لیمفە گرێیەکانەوە، بۆیە بەباشترین جۆری خەوتن دادەنرێت كه‌ گرنگترینیان بریتین له‌:

  1. خەوتن لەسەر لای چەپ یارمەتی لیمفە سستمەم دەدات لە شلەی لیمفی و پاشماوەکانی باشتر بپاڵێوێت لە ڕێگەیی لیمفە گرێیەکانەوە. ئەمە دەگەڕێتەوە بۆئەوەی لای چەپی مرۆڤ ئەوە لایەیە کە لیمفەخانەکانی بەهێزترن، هەروەها چەند توێژینه‌ویه‌ك ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، خەوتن لەسەر لای چەپ یارمەتی جه‌سته‌ دەدات باشتر مادە پاش ماوەکانی مێشک بپاڵێوێت و لەناوی ببات.
  1. کاتێک دێتە سەرباسی هەرسکردن، خەوتن لەسەر لای چەپ دەکرێت یارمەتی هەرسکردنت بدات، چونكه‌ گواستنەوەی خۆراک ئاسانتر دەبێت لە گەدەوە بۆ ڕیخۆڵە بچوکە. هەروەها لەکاتی خەوتن لەسەر لای چەپ گەدە و پەنکریاس لە شێوە سروشتییەکی خۆیاندان و هیچ پەستانێکیان لەسەرنییە، بۆیە ئەم ئەندامانەش بەردەوامدەبن دەردانی ئەنزیمەکانی هەرس به‌شێوه‌یه‌كى ئاساى.
  1. پزیشكه‌كان ئامۆژگاری ئەو کەسانە ده‌كه‌ن کە کێشە له‌ دڵیاندا هه‌یه‌ یان دووگیانن لەسەر لای چەپ بخەون، چونكه‌ لەم کاتەدا دڵ کەمترین بەستانی لەسەرە، تەنانەت بۆ ئەوانەش کە له‌شساغن لەم بارەدا دڵ پەسانێکی ئەوتۆیی لەسەر نییە و سوڕی خوێن لە بارە سروشتیەکەیی دایە بۆیە باشترە لەسەر لای چه‌ب بخەون.
  1. خه‌وتن له‌سه‌ر لاى چه‌پ ده‌بێته‌ هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازارى گه‌ده‌ و دڵه‌كزێ.

 

دەربارەی Rebwar Luqman

خوێندکاریی قۆناغی سێیەمی بەشیی کیمیا لە زانکۆیی سلێمانی .

ئەمەشببینە

كۆرسى پلان و پڕۆژه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوى كۆتاى هات

كۆرس و سیمینارى تایبه‌تى پلان و پڕۆژه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌وه‌ له‌ ئۆفیسى سه‌ره‌كى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *