سەرەتا / تەندروستی / سوودە تەندرووستیەکانی ھەنار کە لەوانەیە نەتزانیبێت

سوودە تەندرووستیەکانی ھەنار کە لەوانەیە نەتزانیبێت

 

١- ماددە خۆراکییە بەسوودەکانت بۆ دابین ئەکات . یەک کوپ ھەنار ٪‏٣٠ ڤیتامین سی ئەو ڕۆژەت بۆ دابین ئەکات، ٪‏٣٦ ڤیتامین کەی، ٪‏١٦ ی ڤیتامین بی نۆ، ٪‏١٢ پۆتاسیۆم.

٢- پەستانی خوێن دادەبەزێنێت.خواردنەوەی شەربەتی ھەنار بەڕێکوپێکی لە دوو ھەفتەدا، پەستانی سەر بۆرییەکانی خوێن کەم دەکاتەوە.

٣- لە دژی ڕۆماتیزم و ئازاری جومگەکان دەجەنگێت چونکە ھەنار ڕێگری دەکات لە درووستبوونی ئەو ئەنزیمەی کە ئازاری جومگەکان دەدات.

٤- مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە، کۆڵیسترۆڵ کەمدەکاتەوە و سوڕی خوێن ڕێکدەخات .

٥- یادگەت بەھێز دەکات. ھەنار وەک ماددەی پرۆلیفاکتیک کاردەکات و چارەسەری ئەلزەھایمەر دەکات.

٦- ھیمۆگڵۆبینی خوێن زیاد دەکات و دژی کەم خوێنییە، ئەو کەسانەی خوێنیان کەمە دەبێت شەربەتی ھەنار بخۆن.

٧- ھەنار ئەنسۆلینی سرووشتییە و یەکێکە لەو خواردنە شیرینانەی بۆ شەکرە باشە.

٨- مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە وەرھەمییەکان کەم دەکاتەوە. توێژینەوەکان کاریگەری ھەناریان پشتڕاست کردووەتەوە کە بەرەنگاری پرۆستات و شێرپەنجەی مەمک دەکات.

٩- یارمەتیدەرە لە بەرەنگاری کردنی ھەوکردنی بەکتریایی و کەڕووەکان.

١٠- کاریگەری وەرزشکردن زیاتر دەکات. ئەو وەرزشەوانانەی کە شەربەتی ھەنار دەخۆنەوە پێش وەرزشکردن، گڕوتینیان زیاترەو ئەنجامی باشتر بەدەست دەھێن

دەربارەی Bekhal M Faris

Graduated from university of Sulaimany , BA in English language.

ئەمەشببینە

مه‌ڕاسیمى ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى نێوده‌وڵه‌تى لۆنگ لیڤ كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژى شه‌ممه‌ 19ى ئاب، مه‌ڕاسیمى ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌ى نیوده‌وڵه‌تى لۆنگ لیڤ كوردستا به‌ به‌شدارى هه‌زران گه‌نج …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *