سەرەتا / تەندروستی / 9 ڕێگایی ئاسان بۆ پاکردنەوەی لەشت لە ژەهرەکان

9 ڕێگایی ئاسان بۆ پاکردنەوەی لەشت لە ژەهرەکان

جه‌سته‌مان بەپێی ژینگەی ژیانمان ڕۆژانە لەگەڵ مادە ژەهراویەکاندا بەریەک دەکەوێت، دەکرێت بەچەند ڕێگایەک ئەم ژەهرانە بچنە ناو لەشمانەوە و کەڵەکە بوونی ئەم ژەهرانە دەکرێت ببنە هۆی کۆمەڵێک زۆر نەخۆشی لە داهاتوودا. دەکرێت ڕۆژانە لەم ڕێیانەوە چەندین ژەهر بێنە ناو لەشمانەوە:
– لەڕێگه‌ی ئاوەوە وەک فلۆر و کلۆری تواوەی ناو ئاوە مادە کیماییەکانی تر.
– لەڕێگه‌ی هەواوە وەک تەپوتۆز و دوكه‌ڵى کارگە و ئۆتۆمبێلەکان کە لەم ڕێگه‌یەوە چەندین گازی ژەهراوی دەچنە ناو سیەکانمان وەک CO2 و SO2…. …هتد.
یانیش لەڕێگه‌ی خۆراکەوە مادە کیمیاییەکانی وەک پەین بەکاردێن، هۆرمۆنەکان، یانیش ئەو خۆراکانەی کە لەڕوی جیناتەوە دەستکاریی کراون.
یانیش لەڕێگه‌ی ئەو دەرمانانەی کە ڕۆژانە وەریدەگرین لە دەرمانخانە یانیش ئەو هۆڕمۆن و دەرمانانەی کە بۆ بونیات نانی جەستە بەکاری دێنین.
کەڵه‌کەبوونی ئەم ژەهرانە زیانی بۆ جەستە و مێشکی مرۆڤ دەبێت، لێرەدا چەند ڕیگەیەک دەخەینە ڕوو بۆ خۆڕزگارکردن لەم ژەهرانە بەشێوەیەکی سروشتی:
1. ڕۆژانە لەکاتی لەخەوهەڵسان پەرداخێک ئاوی پاک لەگەڵ گوشراوی لیمۆیەک بخۆ.
2. ڕۆژانە پەرداخێک میوەی سروشتی بخۆرەوە.
3. ڕۆن و زەیتی ناسروشتی کەمبکەروە لەخورادنەکانتدا.
4. چای سەوز و چا گیاییەکانی تر بخۆرەوە.
5. رۆژانە سەوزە و میوەی سروشتی بخۆ.
6. شەکر کەمبکەوەرەوە.
7. نانی سپی کەمبکەرەوە یان هەر مەیخۆ.
8. مادەى دەوڵه‌مەند بەپڕۆتینەکان زۆرتر بخۆ.
9. زۆرتر پاقلەمەنی بخۆ و گوشتی سور و ماسی حەوز کەمبکەرەوە.

دەربارەی Rebwar Luqman

خوێندکاریی قۆناغی سێیەمی بەشیی کیمیا لە زانکۆیی سلێمانی .

ئەمەشببینە

كۆرسى پلان و پڕۆژه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوى كۆتاى هات

كۆرس و سیمینارى تایبه‌تى پلان و پڕۆژه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى گه‌نجانى كوردستانه‌وه‌ له‌ ئۆفیسى سه‌ره‌كى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *